نیسان 01, 2022 16:42 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر پەیوەندیی نەپچڕاوەی تاران و دیمەشق اە ھەموو بوارێکدا

لە کۆتایی گەشتی شاندە پەرلەمانییەکەی ئێران بۆ سووریا، بەرپرسانی ھەردووک وڵات لە سەر پەیوەندیی نەپچڕاوەی ھەردووک لا لە گۆڕەپانی شەڕو لە بواری بنیاتنانەوە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یانەی گەل، شاندی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ سووریا بە سەرۆکایەتیی «عەلی نیکزاد» جێگری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمان،«حسەین عەڕنوس» سەرۆک وەزیران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا دیدارو سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھاواھەنگ کردنی ھەڵوێستەکانی پەرلەمانەکانی ئێران و سووریا لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ھەروەھا خۆش کرانی بەستێنی ھاوکاریی دوو وڵات لە قۆناغی دوای قەیران بە تایبەت لە سەردەمی بنیاتنانەوەی سووریا لەو تەوەرانەی جێی باسی شاندەکەی ئێران لە گەشتەکەی بۆ سووریا ڕاگەیەندراوە.

«عەلی نیکزاد» جێگری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی و سەرۆکی شاندەکەی ئێران لە سەردانەکەی سووریا وێڕای پێداگریی دووبارە لە سەر ھیەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ بە ڕەت کراوە زانینی دەسیتوەردانی بیانی و بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی سووریا، وتیشی: تاران لە ھیچ ھەوڵدانێک بۆ یارمەتی دانی سووریا بە مەبخستی پەڕینەوە لەم قۆناغەی ئێستا بە تایبەت لە بواری بازرگانی، ئابووری و بنیاتنانەوە کەوتەرخەمی نانوێنێ.

شاندە پەرلەمانیەکەی ئێران بۆدیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سووریا ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە دیمەشق و لە لایەن «ئەکرەم عەجلانی» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سووریا و «مەھدی سوبحانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتە پێشوازیی لێ کرا.

سەرپەیڤ