سپۆتنیک: سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا کارەساتێکی ژینگەیی خولقاندووە
ھەواڵدەریی سپۆتنیک ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان بە تاڵان کردنی نەوتی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا ژینگەشیان لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە پیس کردووەو ژیانیان خستوونەتە مەترسییەوە.
ھەواڵدەریی سپۆتنیک لە ڕاپۆرتەکەی دا جەختی کردووە: سوپای ئەمریکا لە ئێستادا ٣٦٠ بیرەنەوتی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەڵێنجاندووە.
ھاوکات «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند بوو، ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی لە مەیدانە نەوتیەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مانگێکدا پتر لە ٣٠ ملوێن دۆلار نەوت دەر دێنێ.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لەم دواییەدا لە لێدوانێکدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئامادە بونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە، داوای لە داگیرکەرانی ئەمریکی کردبوو کە خێرا خاکی سووریا چۆڵ کەن.
ئەمریکا لە داکۆکیکارانی سەرەکیی تاقمی تیرۆریستیی داعشە لە سووریادا.