نیسان 19, 2022 22:43 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا باسی بوردومانی ناوچە ناسەربازییەکانیان کردووە لە لایەن سوپای تورکیاوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنێکی بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی پەکەکە لە دەرەوەی سنوورەکانی دەست پێ کردووە. ئەم ئۆپراسیۆنە تازەیە بە بەشداریی ھێزی ئاسمانی و ھێزە تایبەتییەکانی سوپای ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، سوپای تورکیا بۆ دووھەمین ڕۆژی بەردەوام ناوچەگەلێکی پارێزگای حەسەکەی سووریای بوردوومان کردووە. ئەم ھێرشە لە شارۆچکەی «ئەبو ڕاسین» و گردوپەڕی ئەنجام دەگرێ کە ئەمەش زیانێکی قورسی داوە لە ماڵ و سامانی خەڵکی سڤیل.

دوابەدوای ئەم ھێرشانە دەیان بنەماڵە بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوە لە ترسی دووبارە بوونەوەی ھێرشەکان لە مەزراو باخەکان و گوندەکانی گردوپەڕدا سەقامیان گرتووە.

سەرپەیڤ