بەردەوامیی بەتاڵان برانی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە
کاروانێکی ترۆمبیلەکانی ئەمریکیی ھەڵگری نەوتی سووریا خەریکی بە تاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریان.
بە تاڵان برانی نەوتی سووریا بە ھۆی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە لە کاتێکدا پەرەی سەندووە کە دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ڕووسیاو ئۆکرانیاو داسەپێندرانی بایکۆتی بەربڵاو دژی مۆسکۆ وەکو بنێری بەشی ھەرە زۆری نەوت و وزەی جیھان، بازاڕی جیھانیی نەوت کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەوەو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھانی پەرەی سەندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، کاروانێکی پێکھاتوو لە ترۆمبیلەکانی ئەمریکیی ھەڵگری نەوتی سووریا لە ناوچەی «تەل خەمیس» بەرەو فڕگەی «خرابولجیر» لە شارۆچکەی «ئەلیەعرەبیە» وەڕێ کەوتن.
ژمارەی ئەم ترۆمبیلانە ٥٠ گوازەرەوەی نەوتی نەپاڵاوتە ڕاگەیەندراوە.
ھەروەھا باسی ئەوەش کراوە کە ژمارەیەک ترۆمبیل لە فڕگەی «خەرابولجیر» بڕیارە سبەینێ بەرەو بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید» وەڕێ بکەون.