May 10, 2022 08:13 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: ئەوبەرایەتی لە کاری مرۆڤ دۆستانە دەبێ چاک بوونەوەی باری ژیانی خەڵک بێت

سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەوبەرایەتی لە کاری مرۆڤ دۆستانە دەبێ چڕبوونەوە لە سەر بابەتگەلێک بێت کە یارمەتیی چاک بوونەوەی باری گوزەرانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە مەڵبەند و گوندەکانیان بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «پیتێر مۆرێر» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، لە بارەی چالاکییەکانی ئەم لێژنەیە لە سووریاو ھاوکارییەکانی ئێستای نێوان دوو لایەن لە بواری کردەوەی مرۆڤ دۆستانە بە مەبەستی وەڵام داەەوەی پێداویستییەکانی خەڵک  وتووێژی کرد.

«ئەسەد» وتیشی: ئەولەوییەت لە کاری مرۆڤ دۆستانە دەبێ یارمەتی دانی ڕەخسانی ھەل و مەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی تۆڕەکانی ئاووکارەبا بێت.

«پیتێر مۆرێر» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، لە ھاواھەنگی و ھاوکاریی دەوڵەتی سووریا بۆ زاڵ بوون بە سەر گرفتەکانی خەڵک و نەھێشتنی لەمپەر لە سەر ڕێگای لێژنەکەیان ڕێزی گرت.

 

سەرپەیڤ