ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ بنکەی لەشکریانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i407980-ھێرشی_بە_ڕۆکێت_بۆ_بنکەی_لەشکریانی_ئەمریکا_لە_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە عەرەبییەکان باسی ھەڵمەتی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2022 06:22 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ بنکەی لەشکریانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە عەرەبییەکان باسی ھەڵمەتی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە شاری «شەدادی» کەوتە بەر لانیکەم کەم دوو ڕۆکێت.

سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند: سەرچاوەی ئەو ڕۆکێتانەی کە لە بنکەکەی ئەمریکا کەوتووە، لە سنووری سووریاو عێراق دایەو لە ڕادەی زیانەکانی ھیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ھێشتا وردیاتی زیاتر لەمەڕ زیان و یان ژمارەی کوژراوو بریندارانی شیمانەیی ئەم ھەڵمەتە و ئەوەی کە کێ بەرپرسیاری ھەڵمەتەکەیە لە بەر دەست دا نییە.

(سانا) ڕۆژی شەممەش باسی گوێزرانەوەی ٧٠ تانکەر نەوتی ھەڵێنجێندراوی ھەرێمە نەوتییەکانی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە کرد بوو.