May 23, 2022 16:09 Asia/Tehran
  • دزینی ئاسەوارە کۆنینەکانی عەفرین لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕووخاندنی تەپۆڵکە مێژووییەکانی ناوچەی کوردنشینی عەفرین لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیای راگەیاند .

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشدایی دا تیرۆریستانی سەر بە تورکیا دەیانەوێت تەپۆڵکە مێژووییەکانی عەفرینیش وەکوو باخە زەیتوونەکانی ئەو ناوچە لەناو ببەن و شوناسی مێژووییان بدزن.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی کردووە کە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی چڵی زەیتوون کە زیاتر عەفرین دەگرێتەوە، دەستیان داوەتە ڕووخانی تەپۆڵکە مێژووییەکان، هەڵکۆڵین و دزینی ئاسەواری مێژوویی.

ئەو ڕێکخراوە دەڵێت تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کە بە ئەرتەشی ئازاد دەناسرێن، بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی شوێنە مێژووییەکان و هەڵکۆڵینی شتە بایەخدارەکانی ناوچەکەن. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە نوێترین هەوڵی ئەو گرووپە ناوچەیەکەی مێژوویی بە پانتایی 27 هەزار و 500 مەتری چوارگۆش ڕووخاوە.

سەرپەیڤ