May 27, 2022 15:45 Asia/Tehran
  • ھرووژمی زەوینیی سوپای تورکیا بۆ باکووری سووریا

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک تاسراو بە «ھەسەدە» ھێرشی ھەوینی بۆ باکووری سووریای دەست پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «سانا»، سوپای تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕیزێکی بەربڵاوی لەشکریانی خۆی لە ڕێگای بوارگەی «بابولسەلام»ەوە ڕەوانەی ناوچەکانی باکووری سووریا کرد.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە گوایە تورکیا بە نیازی ھەڵکوتانە سەر کوردو ھێزەکانی «ھەسەدە»یە کە لە لایەن سوپای داگیرکەری ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکەش ناوچەگەلێکی باکووری عێراق و سوریاشی بوردومان کردووە.

حێگای ئاماژەیە کە ھێشتا زانیارییەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی ڕادەی ئەو کەرەستەو تفاقە سەربازییەی کە ڕەوانە کراوەو ھەروەھا ژمارەی قوربانیانی جەماوەری سووری دوابەدوای بوردومانی ناوچەکانی باکووری عێراق و سووریا لە لایەن تورکیاوە بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ