مه‌زڵوم کۆبانی: نیگەرانین لە ھەڕەشە تازەکانی تورکیا
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات «هه‌سه‌ده» رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه نوێکانی تورکیا مه‌ترسی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ر باکوری سوریا و قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆیی دروست ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات «هه‌سه‌ده» ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لە هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا کە مەترسییەکی زۆری لەسەر باکوری سوریا هەیە و هەر هێرشێک ده‌بێته هۆی دابه‌شکردنی سورییەکان و قەیرانێکی مرۆڤیی تازە دروست ده‌کات.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، گرژیی نوێ له سوریا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له سوریا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت هۆی ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی سوریاش.
جێگای ئاماژەیە «رەجەب تەیب ئەردوغان» سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوێنێ چوارشه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، رایگه‌یاند: ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە لەبارەی سوریا بۆ دروست کردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەترو، هێرشەکانمان ھەتا دەست گرتن بە سەر «تەل رەفعەت» و «مه‌نبج» بەردەوام دەکەین.