حوزه‌یران 03, 2022 14:30 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی کەرەستەی تازەی سەربازیی تورکیا بۆ باکووری سووریا

سوپای تورکیا کەرەستەو تفاقێکی زۆری لە ڕێگای دوو بوارگەی « گرێ سپی» و «بابولسەلامە» ەوە بردووەتە نێو خاکی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی «ڕەئی ئەلیەوم»، سەرکردەیەکی سەربازی لە نێو «سوپای نیشتیمانی»ی یەربە نەیارانی سووری وتی: سوپای تورکیا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کەرەستەو تفاقێکی زۆری لە ڕێگای بوارگەی «بابولسەلامە»لە شاری «ئەعزاز» لە ڕیفی باکووریی «حەڵەب» بردووەتە نێو خاکی سووریاو ڕایگواستوون بۆ مۆڵگەکانی تورکیا.

بە قسەی ئەم سەرچاوە سەربازییە، کاروانێکی سەربازیی دیکەش لە ڕێگای بوارگەی «گرێ سپی»یەوە لە ڕیفی باکووریی ڕەققەوە ڕەوانە کراوەو براوەتە ناوچەکانی باشووری «گرێ سپی».

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گوێزرانەوەی کەرەستەو تفاقی سەربازیی تورکیا بۆ سووریا دوای توندبوونەوەی ئاڵۆزی لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەکانی باکووری سووریا ئەنجامی گرتووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا، دانیشتووانی ناوچەکانی بەشی ڕۆژئاوای «گرێ سپی» وتوویانە، سوپای تورک و تاقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی دەیان گولەھاوەنیان ناوە بە چەندین گوندی «گرێ سپی»یەوە کە لە ئەنجام دا چوار کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ