مەزڵۆم کۆبانێ: ئامادەین لە گەڵ حکومەتی سووریا دژی تورکیا شەڕ بکەین
فەرماندەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا رایگەیاند: بۆ بەرەنگاریی تورکیا، ئامادەیین لە گەڵ سوپای سووریا هاوکاری بکەین.
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند ، هێزەکانی هەسەدە دژی دەستدرێژی تورکیا لە باکووری سوریا دەوەستنەوە.
گوتیشی : هێزەکانی هەسەدە ئامادەن بۆ بەرەنگاریی تورکیا لە گەڵ هێزەکانی سووریا هاوکاریی بکەن بەڵام پێویست بە ناردنی هێزی زیاتر نییە.
وتیشی: سوپای سووریا دەبێ بۆ بەرەنگاریی لە خاکی ئەم وڵاتە، هێزی ئاسمانیی دەکار بێنێت.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە درێژەی فراوانخوازی و دەستدرێژیەکانی وڵاتەکەی بۆسەر وڵاتانی دیکە ، ئەم رۆژانە باسی پەلامارێکی بەرفراوان بۆسەر باکووری سوریا دەکات و بە ئاشکرا رایگەیاندووە تا قوڵایی سی کیلۆمەتریی خاکی ئەم وڵاتە دەچێتە پێش .
چاودێران و شارەزایان دەڵێن چاوەڕوانی دەکرێ ئەم جارەیان بێتوو گەف و هەڕەشەی ئەردۆغان وەڕاست گەڕێ ، پێویستە حکومەتی سوریا لە حاڵەتی بێ دەربەستی بێتەدەر و تەنیا بەدەرکردنی بەیاننامەی ئیدانەکردن واز نەهێنێ و بە کردەوە بەرەنگاریی دەستدرێژی و سنووربەزێنیەکانی تورکیا بێتەوە.