حوزه‌یران 13, 2022 22:46 Asia/Tehran
  • دیمشق: تورکیا هەوڵی ئاوارەکردنی گەلی سووریا و گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوان دەدات

پەرلەمانی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی بانگەشەی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێ مەترسی ئاوارەکردنی خەڵکی زیاترە لە باکووری سووریا.

 

سوپای تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان بەشێک لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریای داگیرکردووە و تا ئێستاش گروپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن و لەم دواییانەشدا هێرشەکانیان لەو ناوچانە دەست پێکردووەتەوە بەم کردەوانەی تورکیا، سوپای سووریاش ئامادە بوونی خۆی لە باکووری خاکەکەی زیاد کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانا، پەرلەمانی سووریا ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە کردەوەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە گرت و جەختی کردەوە کە دژایەتی "داگیرکاریی" دەکات.

په‌رله‌مانی سووریا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدوانه‌کانی بە پێچەوانەی یاسا و داب و نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تی  و بە قۆستنەوەی رەوشی نێودەوڵەتیی ،بە تەمایر داگیرکردنی بەشێکی دیکە لە خاکی سوریایە.

لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی سووریادا هەروەها هاتووە، تورکیا بە داگیرکارییەکەی، بەنیازە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەکردنی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچەکە دەستپێبکات، بەمەش پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەگۆڕێت و واقیعێکی نوێ دروست دەکات کە مەترسی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و جیھان دروست دەکات .

 

سەرپەیڤ