حوزه‌یران 15, 2022 07:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەسی سڤیل لە ناوچە کوردنشینەکانی ژیر کۆنترۆڵی تورکیا لە سووریا

بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە 5 مانگی ڕابردوودا 146 کەس لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی تورکیا لە سووریا بەهۆی توندوتیژی و پێکدادانەوە گیانیان لەدەست داوە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێک دا باسی بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوان و بریندار بووەکان لە ناوچەگەلێکی کرد کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە سووریا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە کۆنترۆڵی کوردەکانی دەرهێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا 146 کەس بەهۆی توندوتیژی جیاواز لەوانە پێکدادان، بۆمب نانەوە تۆپبارانەوە گیانیان لەدەست داوە کە 57 کەسیان سڤیل بوون.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای کردووە ئەرکی خۆی هەمبەر پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە جێبەجێ بکات.

سەرپەیڤ