جبللی: بەرز بوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا پێویستمەندی بەرز کرانەوەی ئاستی پەیوەندیی میدیاییە
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پەرە پێ دانی ھاوکاریی میدیایی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق پێویستە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە دەم گەییشتنی بە سووریا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە سەر گرینگایەتی دانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ سووریا لە بواری میدیایی پێی داگرت.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی میدیایی نێوان ئێران و سووریا یارمەتیی بەرز بوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵاتیش دەدات لە ھەموو بوارێکدا.
«جبللی» وێڕای ئاماژە کردن بەو پەیوەندییە ھەرە باشەی کە لە بواری جۆربەجۆری میدیایی دا لە نێوان ئێران و سووریا لە ئارادایە، ھیواداریی دەربڕی کە گەشتەکەی بۆ سووریا یارمەتیی کرانەوەی ھێندێک ئاسۆی بەربڵاوتر بدات لە بواری ھاوکاریی نێوان دوو وڵات.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتی: دیداری دەستەوامانەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا بە تایبەت سەردانی مێژوویی ئەم دواییەی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تاران، ئەو ھەلەی ڕەخساندووە کە پەیوەندیی ڕۆشنبیری و کلتووریی ھەردووک نەتەوەکەو پەیوەندیی دەوڵەتەکانی ھەردووک وڵاتەکە بە باڵاترین ئاستی خۆی ھەڵکشێت.