حوزه‌یران 29, 2022 08:02 Asia/Tehran
  • دیداری جبللی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ڕاوێژە دوو قۆڤییەکانی لە دیمەشق لەگەڤ وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، پەیمان جبللی سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی سێ شەممە لەگەڤ (لوبانە مشەوەح) وەزیری ڕۆ~شنبیریی سووریا لە دیمەشق دیدارو سەبارەت بە هاوکاریی دوو قۆڵیی میدیایی و ڕۆشنبیری وتووێژی کرد.

وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا لەم دیدارەدا پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە باڵاترین ئاست دا زانی.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای ستایشی وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا بۆ دیدارو وتووێژی لەگەڵ شاندە میدیاییەکەی ئێران وتی: سەرنجدانی شەڕی نەرم گرینگە، شەڕێک کە دەنگی گولەی لێوە نابیسترێت.

پەیمان جبللی بەرلەمە لە دیدار لەگەڵ پترۆس حەلاق وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند بوو: خەباتکارانی خۆڕاگری لە گۆڕەپانی پێکدادان دا حەماسەتیان خولقاندو سەرکەوتنیان بۆ وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری تۆمار کردو لە ئێستاش دا شەڕی میدیایی و گێڕانەوە بە توندی بەردەوامە.

 

سەرپەیڤ