سووریا خوازیاری ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی یەک لایەنەو داگیرکاریی ئەمریکاو تورکیا بوو
سووریا جارێکی تر خوازیاری چارەسەریی خێراو بەبێ پێش مەرجی بایکۆتی یەک لایەنەو کشانەوەی ھێزع داگیرکەرەکانی ئەمریکاو تورکیا بوو لە خاکی وڵاتەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حیسامەددین ئالا» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ژێنێڤ ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دا نەیارەتیی دیمەشقی لەگەڵ وتووێژەکانی ئەم ئەنجومەنە سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاندو وتی: ئەم وتووێژانە لایەنگرانەن و لە دەستوەردان و بڕیارە ھەڵەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەوروپاوە سەرچاوە دەگرن.ئالا جەختی کرد لە سەر بە فەرمی نەناسرانی شیاوەتیی لێژنەی بەدواداچوونی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، ڕ اپۆرت و بەیاننامە ناڕاستەکانیشی سەبارەت بە ڕەوشتی سووریا.نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ھاوتەریب لەگەڵ بەردەوام کرانی ھەوڵەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ پتەوکردنەوەی ئاسایشت، سەقام و چاک بوونەوەی باری ئابووریی وڵات و ڕەوشتی گوزەرانی خەڵک و بەستێن خۆش کردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ نیشتیمان، سووریا لە ئێستادا ڕووبەڕووی داگیرکرانی بەشێک لە خاکەکەشی لە لایەن تورکیاو ئیسرائیل و ئەمریکاو بەردەوامیی داکۆکییەکانیان لە تاقمە تیرۆریستییەکان و میلیشیا جیایی خوازەکان و تاڵان و بڕۆی نەوت و گازو گەنم و بە قاچاخ برانیانە، ئەمە جیا لە کردەوە یەک لایەنەکانیان.ئالا ھەروەھا لە بارەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تورکیا لە باکووری سووریا لە ئەنجامی سیاسەتی تورکاندن و گۆڕینی باری حەشیمەتی ئەو ناوچانە لەلایەن ڕژێمی تورکیاو دەست درێژکاریی تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانیان بۆ سەر موڵک و ماڵ و ژیانی شارومەندانی سووری وشداریی دا.نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوە نێونەتەوییەکان وتیشی: ھەڕەشەوگوڕەشەی تورکیا بۆ پێکھێنانی ناوچەیەکی خۆی وتەنی «ھێمن» لە باکووری سووریا لە ئاراستەی پیلانەکانی تێکدەرانەو سنووربەزاندنی ڕژێمی ئانکارا دژی خاک و جەماوەری سووریایە.