تورکیا سەرباز و کەرەستەی سەربازیی زیاتری لە دەوربەری شاری رەققەی سووریا جێگیر کرد
سەرچاوەکانی سوریا باسیان لە گەیشتنی کاروانێک کرد کە زرێپۆش و کەرەستەی سەربازیی سوپای تورکیای هەڵگرتبوو بۆ گردوپەڕی بکووری "ڕەققە"ی کە دەکەوێتە باکووری سووریا.
سوپای تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوێکە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیرکردووە و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، هێزەکانی تورکیا کاروانێکیان گواستۆتەوە کە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی تێدابووە بۆ ناوچەی عەین عیسا لە گەڕەکی باکوری شاری رەققە.
سەرچاوە خۆجێیەکان هەروەها رایانگەیاند، کاروانێک کە پێکهاتووە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و بارهەڵگر کە تەقەمەنی و کەرەستەی هێزە سەربازییەکانی تورکیایان هەڵگرتووە، بەرەو ناوچەی عەین عیسا لە گەڕەکی باکوری شاری رەققە رۆیشتوون.
لەلایەکی دیکەوە بنکەکانی سوپای سووریا لە باکووری ستانی حەلەب ڕۆژی هەینی بە هۆی هێرشی تۆپخانە و مووشەکییەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.
ههروهها ههندێک میدیای نزیک له تیرۆریستان له باکووری سووریا باس لهوه دهکهن که تورکیا خەریکی ئامادهکارییه بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سهر باکووری سووریا.