تورکیا سەرباز و کەرەستەی سەربازیی زیاتری لە دەوربەری شاری رەققەی سووریا جێگیر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409347-تورکیا_سەرباز_و_کەرەستەی_سەربازیی_زیاتری_لە_دەوربەری_شاری_رەققەی_سووریا_جێگیر_کرد
سەرچاوەکانی سوریا باسیان لە گەیشتنی کاروانێک کرد کە زرێپۆش و کەرەستەی سەربازیی سوپای تورکیای هەڵگرتبوو بۆ گردوپەڕی بکووری "ڕەققە"ی کە دەکەوێتە باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2022 09:13 Asia/Tehran
  • تورکیا سەرباز و کەرەستەی سەربازیی زیاتری لە دەوربەری  شاری رەققەی سووریا جێگیر کرد

سەرچاوەکانی سوریا باسیان لە گەیشتنی کاروانێک کرد کە زرێپۆش و کەرەستەی سەربازیی سوپای تورکیای هەڵگرتبوو بۆ گردوپەڕی بکووری "ڕەققە"ی کە دەکەوێتە باکووری سووریا.

 

سوپای تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوێکە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیرکردووە و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، هێزەکانی تورکیا کاروانێکیان گواستۆتەوە کە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی تێدابووە بۆ ناوچەی عەین عیسا لە گەڕەکی باکوری شاری رەققە.

سەرچاوە خۆجێیەکان هەروەها رایانگەیاند، کاروانێک کە پێکهاتووە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و بارهەڵگر کە تەقەمەنی و کەرەستەی هێزە سەربازییەکانی تورکیایان هەڵگرتووە، بەرەو ناوچەی عەین عیسا لە گەڕەکی باکوری شاری رەققە رۆیشتوون.

لەلایەکی دیکەوە بنکەکانی سوپای سووریا لە باکووری ستانی حەلەب ڕۆژی هەینی بە هۆی هێرشی تۆپخانە و مووشەکییەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.

هه‌روه‌ها هه‌ندێک میدیای نزیک له‌ تیرۆریستان له‌ باکووری سووریا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تورکیا خەریکی ئاماده‌کارییه‌ بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سه‌ر باکووری سووریا.