ته‌مووز 11, 2022 06:53 Asia/Tehran
  • روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ : تاڵانکردنی موڵک و ماڵی کورد لە عەفرینی سووریا بەردەوامە

 بەپێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، نزیکەی چوار ساڵ دوای داگیرکردنی شاری عەفرینی کوردنشینی سوریا لەلایەن تورکیاوە، تاڵانکردنی خانوو و باخەکانی زەیتوون لەلایەن یاخیبووانی سەر بە تورکیاوە بەردەوامە.

 روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و باخەکانی سەر بە کوردانی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانی عەفرین لەلایەن یاخیبووانی سەر بە تورکیای راگەیاندووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یاخیبووان ماڵی کوردانیان قۆرغ کردووە و دەیدەن بە بنەماڵەی ئەو یاخیبووانە یان عەرەبانەی کە لە ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی یاخیبووانەوە بۆ عەفرین گواستراونەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە  فیرقەکانی سەر بە هێزە یاخیبووەکان بە ناوەکانی سوڵتان موراد و بەرەی شامیە و لەشکری هەمزە، زۆرترین کرداریان لە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کورد و بڕینی باخ و زەوتکردنی پارەدا ئەنجامداوە.

زۆربەی کارە دژە کوردیەکان لە عەفرین، لە ناوچەکانی شەراوا، جەندەرس و مەحمودیە راپۆرت کراون . 

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ راپۆرتی وردیان لەبارەی پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و سەرهەڵداوانەوە بڵاوکردۆتەوە.

سەرپەیڤ