ته‌مووز 14, 2022 03:45 Asia/Tehran
  • ھێرشی ھێزەکانی تورکیا بۆ سەر پرۆژەی ئاوی دەڤەری حەسەکە

ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریسیتانی ھاوپەیمانی ھەڵیانکوتایە سەر پرۆژەی ئاوی گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سووریا«سانا»، لەم ھێرشەی ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی ئەم وڵاتە، پرۆژەی ئاوی «عەلوەک» لە شاری سەریکانی لە گردوپەڕی حەسەکە کرایە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە ئامانج گرتنی ئەم گەڵاڵە ئاوییە بووەتە ھۆی پەک کەوتنی گەیەندرانی ئاو بۆ دانیشتووانی شاری حەسەکە و شارۆچکەکانی گردوپەڕی و ھەروەھا پەرەسەندنی بە پشک کردنی ئاو لەم ناوچەیەدا.

شارومەندانی سووریی دانیشتووی ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە کە لە بەر ھەڕەشەو گوڕەشەی بەردەوامی تورکیاو کردەوەی بەکرێگیراوەکانی تەنگیان پێ ھەڵچنراوە، گەلێک جار بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان داوای چۆڵ کرانی خاکی وڵاتەکەیان لە لایەن لەشکریانی تورکیاو تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی حکومەتی ئانکارایان کردووە. 

سەرپەیڤ