ته‌مووز 17, 2022 19:55 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا بە ھانای ھێزەکانی ھەسەدەوە چوو

سوپای سووریا به گوێره ی رێککه وتنی له گه ڵ حکومه تی روسیا و ھێزە کوردیەکان ، 300 لەشکەریی خۆی لە نزیک سنووری تورکیا جێگیر کرد .

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕۆداونێت بە پشت بەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی باکووری سووریا، ٣٠٠ سەربازی سوپای ئەم وڵاتە لە شاری مەنبەج جێگیر بوون کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای حەڵەب، ئەمەش دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیا و میلیشیای کوردی "هێزەکانی دیموکراتی سووریا". 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا لە شەش پاس دا لەگەڵ شەش تانک و هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی بە تێپەڕین لە دەروازەی "ئەلتیحە" چوونەتە ناو مەنبەجەوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی ھەسەدە، هەروەها ئیدیعای کرد کە دوای دانوستان لەگەڵ ڕووسیا، ئەم گرووپە میلیشیایە ڕێگەی بە سوپای سووریا داوە سەربازانی زیاتر بنێرن بۆ ناوچەکانی وەک "کۆبانی" و "مەنبەج" لە باکووری سووریا.

فه‌رمانده‌ی میلیشیا کورده‌کانی سووریا رایگه‌یاند، هێرشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا له‌ناو ده‌بات، داواشی له‌ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کرد که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیادا ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات.

ڕ

سەرپەیڤ