ته‌مووز 19, 2022 02:40 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا،بنکەی ھاوبەشی لەشکریانی سووریاو چەکدارانی ھەسەدەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە نەیارەکانی سووریا، ڕۆژی دووشەممە باسی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدەیان کرد لە شاری «تەل ڕەفعەت»ی باکووری پارێزگای حەڵەب.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی عەفرین نیوز ٢٤، ئەم ھێرشە ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر شاری «تەل ڕەفعەت» لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە ناوچەی «ئەلشەھبا» ئەنجامی گرت ، بەڵام قوربانیی لێ نەکەوتەوەو بەس ھێندێک زیانی مادیی بە دواوە بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو ئاستی ھاوکاریی نێوان سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە ھەڵکشاوەو لە تازەترین ئاڵوگۆڕیش دا ٣٠٠ چەکداری سوپای سووریا بە شەش تانک و کۆپتەرەوە ڕەوانەی شاری «مینبەج» کراون.

سەرپەیڤ