ته‌مووز 24, 2022 14:23 Asia/Tehran
  • تورکیا دەوربەری تەلتەمەری تۆپبارانکرد ، کوژراو و بریندار ھەیە

تورکیا بۆردومانى ده‌وروبه‌رى ته‌لته‌مرى ده‌ستپێکردو ژماره‌یه‌ک قوربانیش هه‌یه‌.

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ،  تورکیا وگروپه‌کانى سه‌ربه‌تورکیا، گوندەکانی باکوری شارۆچکەی ته‌لتەمری سەر بەحەسەکەیان تۆپبارانکرد . 

بە گوێرەی ئەم ھەواڵە  لەئەنجامی ئه‌و بۆردومانه‌ى تورکیادا هاوڵاتییەک کوژراوه‌ و چواری دیکەش به‌سه‌ختى برینداربوون.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌، شه‌وى ڕابردوو ڕوسیا بنکه‌ و باره‌گاکانى سه‌ر به‌تورکیاى له‌شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مرى باکووری سوریا بۆردومانکردو ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى ئه‌و گروپانه‌ له‌بۆردومانه‌که‌دا کوژراون‌و برینداربوون.

سەرپەیڤ