تورکیا دەوربەری تەلتەمەری تۆپبارانکرد ، کوژراو و بریندار ھەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409870-تورکیا_دەوربەری_تەلتەمەری_تۆپبارانکرد_کوژراو_و_بریندار_ھەیە
تورکیا بۆردومانى ده‌وروبه‌رى ته‌لته‌مرى ده‌ستپێکردو ژماره‌یه‌ک قوربانیش هه‌یه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 09:53 Asia/Tehran
  • تورکیا دەوربەری تەلتەمەری تۆپبارانکرد ، کوژراو و بریندار ھەیە

تورکیا بۆردومانى ده‌وروبه‌رى ته‌لته‌مرى ده‌ستپێکردو ژماره‌یه‌ک قوربانیش هه‌یه‌.

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ،  تورکیا وگروپه‌کانى سه‌ربه‌تورکیا، گوندەکانی باکوری شارۆچکەی ته‌لتەمری سەر بەحەسەکەیان تۆپبارانکرد . 

بە گوێرەی ئەم ھەواڵە  لەئەنجامی ئه‌و بۆردومانه‌ى تورکیادا هاوڵاتییەک کوژراوه‌ و چواری دیکەش به‌سه‌ختى برینداربوون.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌، شه‌وى ڕابردوو ڕوسیا بنکه‌ و باره‌گاکانى سه‌ر به‌تورکیاى له‌شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مرى باکووری سوریا بۆردومانکردو ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌کدارى ئه‌و گروپانه‌ له‌بۆردومانه‌که‌دا کوژراون‌و برینداربوون.