بەشار ئەسەد وادەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لە سووریادا دیاری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410158-بەشار_ئەسەد_وادەی_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_ئەنجومەنە_خۆجێییەکانی_لە_سووریادا_دیاری_کرد
سەرچاوەکانی سووریا باسی دیاری کرانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە لایەن سەرۆک کۆماری سووریاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد وادەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لە سووریادا دیاری کرد

سەرچاوەکانی سووریا باسی دیاری کرانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە لایەن سەرۆک کۆماری سووریاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمینار، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی فەرمانێک بە ژمارەی ٢١٦ی ساڵی ٢٠٢٢ وادەی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لەم وڵاتەدا دیاری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سپتامبەری ٢٠٢٢ی وەکو بەرواری بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکان دیاری کرد.

جێگای ئاماژەیە ھەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لە سووریا لە ١٦ ی سپتامبەری ٢٠١٨ بەرپا کرا بوو.