ئاب 13, 2022 21:37 Asia/Tehran
  • جێگیرکردنی سوپای سوریا لە بەرەکانی پێشەوەی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی تورکیا

  سه رچاوەکانی کوردی سوریا باسی جێگیربوونی ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا دەکەن لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی تورکیا .

 

ماوەی چەند مانگێکە تورکیا بیر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکاتەوە لە ناوچەکانی باکووری سوریا بە مەبەستی دروستکردنی ئەو ناوچەیەی کە ناوی دەنێت "ناوچەی ئەمن"، کە بە مەترسی بۆ سەر سووریا دادەنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن؛ رووسیا ئاستی هەماهەنگیی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بەرزکردەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوکارییە بە مەبەستی کاراکردنی هێزەکانی سوپای سووریایە لە ناوچەی "ئەلتەبقە" و باکووری پارێزگای ڕەققە.

سه رچاوه کانی نزیک له هێزه کانی سووریا به ئەلوەتنیان راگه یاند: ئه فسه رانی رووسیا له ماوه ی رابردوودا کۆبوونه وه یه کیان له نێوان ئه فسه رانی سوپای سووریا و سه رکرده سه ربازییه کانی هه ڵبژارده ی سووریا له شاری ته بەقە رێکخست و له م کۆبوونه وه یه دا پرسی جێگیرکردنی کاروانه نوێیه کانی سوپای سووریا له  باکووری شاری ره قه و لە دەوروبەری تەبەقە باسی لێکرا.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، هەینی رابردوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان ئەفسەرانی رووسیا و نوێنەرانی هەسەدە بۆ دیاریکردنی پێگەی هێزەکانی سوپای سووریا بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی دوای کشانەوەی کورد لەو سەنگەرانە هێزەکانی سوپا لەوێ جێگیر بکرێن.

 

سەرپەیڤ