ئاب 15, 2022 15:59 Asia/Tehran
  • هەسەدە تۆڕێکی سیخوڕیی تورکیای دەسگیر کرد

هەسەدە دەستگیرکردنی شانەیەکی سیخوڕیان لە چەند ناوچەیەکی حەسەکە ڕاگەیاند.

 

ناوەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێک دا ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنی لە ئۆپەراسیۆنێک دا لە شارۆچکەی تل براک کە 42 کیلۆمەتر لەشاری حەسەکە دوورە، شانەیەکی سیخوڕییان دەستگیرکردووە کە بۆ دەزگای هەواڵگریی تورکیا کاریانکردووە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، شانەکە لە سێ کەس پێکهاتوون، لەخانوویەکدا کۆببوونه‌وه‌ و یەکێک لەئەندامەکان ئامادەنەبووە خۆی بدات بەدەستەوە و هەوڵیداوە بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان ببێتەوە، لەئەنجامیش دا کوژراوە و هاوکارەکانیشی دەستگیرکراون.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە مانگی ڕابردووەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی (سوێند)یان بۆ دەستگیرکردنی “سیخوڕو بەکرێگیراوانی”ی تۆڕەهەواڵگرییەکانی تورکیا دەستپێکردووە.

سەرپەیڤ