گیان لە دەست دانی سێ چەکداری سووری لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410487-گیان_لە_دەست_دانی_سێ_چەکداری_سووری_لە_ئەنجامی_ھێرشی_فڕۆکەکانی_تورکیا
سێ چەکداری سووری لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھێندێک لە ناوچەکان لە ڕیفی حەڵەب گیانیان لە دەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2022 02:56 Asia/Tehran
  • گیان لە دەست دانی سێ چەکداری سووری لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا

سێ چەکداری سووری لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھێندێک لە ناوچەکان لە ڕیفی حەڵەب گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  ھێندێک ناوچەیان لە ڕیفی حەڵەب دایەبەر پەلامار کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە سێ چەکداری سووری کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھێرشەش لە ئاراستەی پشتگریی تورکیا لە تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی سووریا ئەنجامی گرتووە.

شارومەندانی سووری کە لە بەر ھێرشە بەردەوامەکانی تورکیا نەنگیان پێ ھەڵچنراوە، گەلێک جار بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان، چۆڵ کرانی خاکی وڵاتەکەیان لە لایەن لەشکریانی تورکیاو بە کرێ گیراوەکانی و ھەروەھا لەشکریانی ئەمریکایان داوا کردووە.