لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر قوتابخانەیەک 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410557-لە_هێرشێکی_تورکیا_بۆسەر_قوتابخانەیەک_4_منداڵ_گیانیان_لەدەستدا
فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا بۆردوومانى قوتابخانەیەکى منداڵان لە کوردستانی سووریایان کرد کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2022 04:54 Asia/Tehran
  • لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر قوتابخانەیەک 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا بۆردوومانى قوتابخانەیەکى منداڵان لە کوردستانی سووریایان کرد کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆردوومانى قوتابخانەیەکى منداڵانیان لە سەر رێگای تەلتەمەر و حەسەکە کردووە و بەهۆیەوە 4 خوێندکاری منداڵ کوژران و ١١ منداڵیش بریندار بوون.

 

تائێستا تەمەنى منداڵەکان دیاری نەکراوە و بریندارەکان لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

سوپای تورکیا بەردەوام شارو گوندەکانى کوردستانی سووریا بۆردوومان دەکات و ئەمە جاری چەندەمینە کە ناوەندی شارەکان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان دەکاتە ئامانج.