کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا، مەرجی دیمەشق بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەنقەرە
باڵیۆزی پێشووی دیمەشق لە ئەنقەرە مەرجەکانی گەڕاندنەوەی پەیوەندیی سووریا لەگەڵ تورکیای خستەڕوو و یەکێک لەو مەرجانە کشانەوەی هێزەکانی تورکیایە لە سووریا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەوەی میدیاکانی تورکیا باسیان لە سەردانی بەمزووانەی شاندی یەکێک لە پارتە تورکەکان بۆ دیمەشق کرد، دۆغو پرینسک، سەرۆکی پارتی وەتەن لە تورکیا، وتی: کاربەدەستانی ئەم وڵاتە و چەندین کەسایەتی گرنگ لە گەشتەکەی دیمەشقدا یاوەریی دەکەن.
زیاتر لە دوو ساڵە ئەنقەرە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشێک لە باکوری سوریای داگیرکردووە و بە پاڵپشتیکردنی هەندێک گروپی ئۆپۆزسیۆنی گەل و حکومەتی سوریا، دۆخی ئەم وڵاتە جەنگاوییەی ئاڵۆزتر کردووە.
نەزال قەبلان، باڵیۆزی پێشووی سووریا لە تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیک، وتی: گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دوای کۆبوونەوەی سوچی و تاران ڕوویدا؛ دوای ئهوهی ههموو دهسهڵاتدارانی تورکیا هاتنه ئهوهی که مهحاڵه به هێزی سهربازیی حکومهتی سووریا بگۆڕدرێت.
سه باره ت به گرنگترین داواکارییه کان که ره نگه دیمه شق بیکات بۆ گێڕانه وه ی په یوه ندییه کانی له گه ڵ ئه نقه ره ، گوتی: پێویسته تورکیا پاڵپشتییه کانی بۆ گروپه تیرۆریستییه کان رابگرێت، هاوکات هاوکاری حکومه تی سووریا بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردن و به ڕێوه بردنی ته واوی ئیدلب و ناوچه کانی وه ک تێپەڕگەی بابولھەوا و پێویستە ئەم پارێزگایە و پارێزگا داگیرکراوەکانی تر بگەڕێنەوە سەر حکومەتی سوریا.
ئەم دیپلۆماتکارە پێشووە سوورییە وتی: "دیمەشق هەروەها دەیەوێت ئەنقەرە هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە و میلیشیاکانی لەوێ هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا و ناتۆ، یارمەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر زۆرێک لە دامەزراوە و کەسایەتییەکانی حکومەتی سووریا بدات".