سووریا: ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی فەرەنسا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی کۆماری مالییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410668-سووریا_ھەنگاوەکانی_ئانتریک_کارانەی_فەرەنسا_پێشێلکردنی_ئاشکرای_سەروەریی_کۆماری_مالییە
سووریا توندبوونەوەی بێ پێشینەی ئاڵۆزی و سیاسەتی ئانتریک کارانەی فەرەنسا دژی کۆماری مالیی و بەزێندرانی بەردەوامی سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتەی لە لایەن ھێزەکانی فەرنساوە ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2022 00:10 Asia/Tehran
  • سووریا: ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی فەرەنسا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی کۆماری مالییە

سووریا توندبوونەوەی بێ پێشینەی ئاڵۆزی و سیاسەتی ئانتریک کارانەی فەرەنسا دژی کۆماری مالیی و بەزێندرانی بەردەوامی سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتەی لە لایەن ھێزەکانی فەرنساوە ئیدانە کرد.

خۆفڕو کۆپتەرە سەربازییەکان و فڕۆکەشەڕکەرەکانی فەرەنسا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین جار بە ئاسمانی مالیدا دەستیان کردووە بە سوڕانەوە.

«عەبدوڵڵا دیوب» وەزیری دەرەوەی مالی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکرانی بەردەوامی ئاسمانی مالی لەلایەن هێزەکانی فەرەنسای بە هاوتەریبی سیخوڕی ناوبرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، خۆفڕو کۆپتەرە سەربازییەکانی فەرەنسا وێڕای پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی مالی،لە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا بەردەوام خەریکی سووڕانەوەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە: ئەو پێشێلکاریانه هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشتی کیشوەری ئەفریقیاو ھەروەھا ئاشتی و ئاسایشتی نێودەوڵەتیش و وەھا کردەوەگەلێکی تاوانکارانە هەوڵدانێکی زلهێزه کۆلۆنیالیسته کۆن و تازەکانە بۆ سەرله نوێ خۆسەپاندنی فەڕەنساو زاڵ بوونی به سەر کۆلۆنیاکانی پێشووی له ئەفریقیا.

لەم بەیاننامەیەدا دیمەشق داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشت کرد کە بەرپرسیارێتیەکانی بەجێ بێنێ بۆ ئەوەی فەرەنسا ناچار بکات پێشێلکارییە جدییەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی مالی بگرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی له‌ سه‌رکردایه‌تی و خه‌ڵکی مالی کرده‌وه‌ بۆ بەرنگار بوونەوەی هه‌وڵی دەستوەردەرانەی بیانیه‌کان له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌یان و بەرپەرچدانەوەی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی فه‌ڕه‌نسا.