ئاب 26, 2022 11:22 Asia/Tehran
  • ھێرشی دووبارە بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوەیەکی ھەواڵدەری ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ھێرشی دووبارەی سەر لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکای کرد لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز وای بڵاو کردووەتەوە، لەم هێرشانەدا کە بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراون، بنکەی نایاسایی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی "ئەلعومەر" لە پارێزگای دێرەزوور کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە شیمانەی قوربانی کەوتنەوە لەو ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەش هێرشی سەر دوو بنکەی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی عومەر و هەروەها بنکەی سوپای تیرۆریستی ئەم وڵاتەیان لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.

بارەگای سەرکردایەتیی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا کە دەکەونە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەفریقا ناسراو بە "سەنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا بە فەرمانی «جۆ بایدن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکانی دێرەزور لە سوریا ئەنجام داوە.

لە هەمان کاتدا وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانیکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دوای دەستدرێژکارییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر خەڵک و ژێرخانەکانی سووریا لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سووریا کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن و بە دوور بن لە پەرە پێ دانی ئەم دۆخە شڵەژاوەی ئێستای سووریا.

سەرپەیڤ