٨ کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە لازقیەی سوریا کوژران و بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410935-٨_کەس_بەهۆی_تەقینەوەی_بۆمبێک_لە_لازقیەی_سوریا_کوژران_و_بریندار_بوون
ئاژانسی هەواڵدەریی رووسیا ئەلیەوم بڵاویکردەوە، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای لازقیەی سووریا، کەسێک کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2022 15:55 Asia/Tehran
  • ٨ کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە لازقیەی سوریا کوژران و بریندار بوون

ئاژانسی هەواڵدەریی رووسیا ئەلیەوم بڵاویکردەوە، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای لازقیەی سووریا، کەسێک کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راپۆرتی روسیا ئەلیوم رۆژی هەینی، تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری جەبەلەی سەر بە پارێزگای لازقیە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سووریاوە، کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ و بریندار بوونی ٧ کەسی دیکەشی لێ کەوتەوە.

هاوکات میدیا خۆجێییەکان وتوویانە، ئەم بۆمبایە لە نزیک سەبەتەی زبڵ دانراوە، کە زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بڵاونەکراوەتەوە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.