ئه‌یلوول 03, 2022 10:54 Asia/Tehran
  • هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

سوریا ڕایگەیاند هێزەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بە تۆپی قورس هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە ڕەقە کردۆتە ئامانج.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوێکە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیر کردووه و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن و لەم دواییانەشدا هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەست پێکردووەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، گرووپێکی تیرۆریستی بە پاڵپشتی هێزەکانی داگیرکەری تورکیا، شارۆچکەی عەین عیسا و ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم 4 لە گەڕەکەکانی باکووری ڕەقە (باکووری سووریا)یان به قورسی تۆپباران کردووە .

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان لەم هێرشەدا ژمارەیەک خانوو و موڵکی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و ترس دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە.

هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی "قەزالی" لە رۆژئاوای شاری تل عەبز و دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی "M4" و هەردوو گوندی سەیدا و مەعلەنگ لە گەڕەکی باکوری شاری رەققە.

 

سەرپەیڤ