هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە ئیدلب پتر لە 120 کوژراوی لێکەوتەوە
ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا باسی هێرشی سەر پێگەو مۆڵگەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریای کردووە.
تاقمی تیرۆریستیی بهرهی نوسره که ههمیشه له ناوچه جیاجیاکانی ئهم وڵاته له لایهن سوپای سووریا و هێزهکانی خۆڕاگری ئیسلامیهوه تووشی شکستی یهک له دوای یهک بووه، ھێشتاش به پاڵپشتیی تورکیا له ناوچهکانی کەم ئاڵۆزیی سووریا لهوان ئیدلب ئامادهیهو ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی بەردەوام دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا کەمپێکی تیرۆریستانیان لە ناوچەی «ئەلشێخ یوسف» هەڵکەوتوو لە ڕیفی ئیدلب خاپوور کرد.
لەم هێرشانەدا زیاتر لە ١٢٠ تیرۆریست کە لەلایەن تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتی دەکران کوژران.
پێشتر یەکەکانی ناس کردنی سوریا گروپێکی چەکداریان خست بووەژێر چاودێرییەوە کە لە هەوڵی پێشڕەویدا بوون بەرەو ئەو بنکە سەربازییانەی کە دەکەونە هێڵی پەیوەندی لە دەوروبەری شاری «سەراقیب» لە گەڕەکی باشووری ئیدلب و لە ئەنجام دا ململانێیەکی قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و چەکدارانی تیرۆریست سەری ھەڵدا بوو.