ئەولەویەتی تاران و دیمەشق بۆ فراوانکردنی هاوکاریی میدیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411149-ئەولەویەتی_تاران_و_دیمەشق_بۆ_فراوانکردنی_هاوکاریی_میدیایی
سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و پەیوەندیی ئیسلامی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریی سووریا، جەختی کردەوە: هاوکاری میدیایی نێوان هەردوو وڵات دەتوانێت یەکێک لە ئەولەویەتەکان بۆ هاوکاری بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2022 18:04 Asia/Tehran
  • ئەولەویەتی تاران و دیمەشق بۆ فراوانکردنی هاوکاریی میدیایی

سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و پەیوەندیی ئیسلامی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریی سووریا، جەختی کردەوە: هاوکاری میدیایی نێوان هەردوو وڵات دەتوانێت یەکێک لە ئەولەویەتەکان بۆ هاوکاری بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و پەیوەندیی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا وتی: هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکان لە ئاستێکی باشدا پەرەپێبدەین.

«ئیمانی پوور» بە ئاماژە بە توانای بەرزی ئێران بۆ وەرگرتنی خوێندکار وتی: ئێمە زۆر قوتابیمان لە وڵاتانی دۆست و دراوسێ ھەیە لەبەر هەبوونی توانای پەروەردەیی باش، سوریاش دەتوانێت یەکێک بێت لەوانە.

وەزیری رۆشنبیری سوریاش لەم دیدارەدا رایگەیاند: ئێران و سوریا لە بوارەکانی مێژوویی و فەرهەنگی و بازرگانی و هەروەها بەرخۆدانخاڵی ھاوبەشی  زۆریان پێکەوە هەیە.

«لەبان موششەووەح»جەختی لەوە کردەوە کە: ئێران لە ماوەی دە ساڵە داگیرکراندا لە تەنیشتی سووریادا بووەو سووریاش قەت ئەمە لە بیر ناکات.