هێزهکانی سووریای دیموکرات نەوەد کەسیان بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ قۆڵبەست کرد
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگهیاند ؛ هەسەدە نەوەد کەسی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قۆڵبەست کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سووریا، ناوەندیی سووریایی چاودێری بە سەر مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هێزە تایبەتییەکانی هێزهکانی سووریای دیموکرات ناسراو بە «هەسەدە» نەوەد کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی و بوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و ئەو تیرۆریستانەی کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو مانگی رابردووەوە هەبووە لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیان قۆڵبەست کردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، تەواوی ئەو کەسانە راپێچی زیندانەکانی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقە و دێرەزوور کراون.
سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی دیمەشق لە کۆڕوکۆمەڵە جیھانییەکان کەچی تورکیا بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی لە خاکی سووریاو ھەرجارەو بە بیانوویەک یان ڕاستەوخۆو یان لە ڕێگای دەست و پێوەندەکانیەوە پەلاماری ناوچە مەدەنییەکانی ئەم وڵاتە دەدات.