دیمەشق ڕەخنە لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا دەگرێت
جێگری وهزیری دهرهوهی سووریا جهختی لهوه کردهوه که ههندێک وڵات پابهند نین به بڕیارهکانی ئهنجومهنی ئاسایش سهبارهت به سووریا بههۆی هۆکاری سیاسی و پێشێلکردنی بهها ئهخلاقییهکان.
ئەمەریکا، ئینگلتەرا و فەرەنسا دژی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ڕووسیا بۆ درێژکردنەوەی یارمەتییەکان بۆ سووریا بۆ ماوەی شەش مانگ دژایەتیان کرد. ڕووسیا و چین پشتگیریان لەم ڕەشنووسە کرد و ١٠ ئەندامی دیکەش بەشدارییان نەکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیۆم؛ بەشار جەعفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، لە دیدارێکدا لەگەڵ تاریق تەلاحمە، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی هەماهەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ کاروباری مرۆیی، جەختی لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەموو وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە . ئەلجەعفەری وتیشی: سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا جەخت لەسەر سەروەری سوریا دەکەنەوە بەسەر هەموو خاکەکەی و سەربەخۆیی سیاسی و یەکپارچەیی خاکەکەیدا، بەڵام هەندێک وڵات پابەند نین بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا .