مەرجی سووریا بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا
نوێنهرێکی پهرلهمانی سووریا دامهزرانهوهی پهیوهندییهکانی نێوان دیمهشق و ئانکارای بەستەوە به کۆتایی هاتنی داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی ئهم وڵاته.
«پترۆس مەرجانە» سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی پەرلەمانی سووریا له وتووێژێکدا له گەڵ رۆژنامەی ئیزۆستیای رووسی رایگەیاند: بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی سووریا له گەڵ تورکیا دامەزرێتەوە ، ئانکارا دەبێ کۆتایی به داگیرکاری لەخاکی سووریا بهێنێت و واز چیدی پاڵپشتی لە تاقمە تیرۆریستییەکان نەکات.
«مەرجانە» بە ڕاگەیاندتی ئەمەی که ئاستەنگی جددی له ئارادایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریاوتورکیا،وتیشی:پەیوەندیی نێوان وڵاتان دەبێ له سەر بنەمای دراوسێیەتی باش و له بەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی یەکتر بێت.
شارومەندانی سوریی دانیشتووی ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە کە لە هێرشەکانی تورکیا و دڕندەکاریی بەکرێگیراوەکانی تەنگیان پێ ھەڵچنراوە، گەلێک جار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوایان لە سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانی کردووە خاکی وڵاتەکەیان چۆڵ کەن.
دەمشقیش بەردەوام بەرامبەر بە بوونی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سوریا ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.