ئه‌یلوول 14, 2022 21:19 Asia/Tehran
  • دیمەشق ڕەتی کردەوە ئاسمانی سووریا لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە  بەکار بهێندرێت

حکومه‌تی سووریا هه‌واڵی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئاسمانی سووریا له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیای که‌ له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا راگیراوه‌، بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ میدیاکانی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە گێڕانەوە لە ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئەم وڵاتە، ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە ئاسمانی سووریایان بەکارهێناوە.

ڕێکخراوەی فڕۆکه‌وانیی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هیچ داواکارییه‌کی له‌م باره‌یه‌وه‌ پێ نەگەییشتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڵاوکەرەوەکانی هەواڵی دەست پێ بوونەوەی بەکارهێنرانی ئاسمانی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی تورکیاوە، بۆ ئەم بانگەشەیەی خۆیان وێنەیەکی شوێنپێهەڵگرتنی فڕۆکە تورکییەکەیان لە ماڵپەڕی "flightradar24" هێناوەتەوە کە تێیدا هێڵێک لەسەر نەخشەی گەشتی ژمارە 144ی تورکیا کێشراوە کە لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیاوە لە رێگەی ئاسمانی سوریاوە بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە دەڕوات.

بەڵام لە راگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی "flightradar24"دا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هیچ فڕۆکەیەکی تورکی لە ئاسمانی سووریا تێ نەپەڕیوەو ئەو فڕۆکەیە لە تورکیاوە بەرەو عێراق و لەوێشەوە بەرەو کوەیت چووە و لە ریازی پایتەختی سعودیە نیشتووەتەوە.

سەرپەیڤ