چوونی ١٠٠ گەڵابەی هەڵگری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411396-چوونی_١٠٠_گەڵابەی_هەڵگری_کەرەستەی_سەربازیی_ئەمریکا_بۆ_سووریا
لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و کەرەستەی پشتیوانی و ترۆمبیلی سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەکانیان لە سوریا گواستووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2022 03:50 Asia/Tehran
  • چوونی ١٠٠ گەڵابەی هەڵگری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریا

لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و کەرەستەی پشتیوانی و ترۆمبیلی سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەکانیان لە سوریا گواستووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی روسی، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە لە 50 بارهەڵگر پێکهاتبوو، چوونەتە نێو شاری "حەسەکە"ی سووریا و لەوێشەوە بەرەو بنکە ئەمریکییەکان کە دەکەونە دەوروبەری کێڵگەی نەوتیی "ئەلعومەر" لە باشووری ئەم وڵاتە، گوێزراونەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانێکی دیکەی لەشکریانی ئەمریکی بە ٥٠ بارهەڵگرەوە کە کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشیان پێبوو، چوونەتە ناو بنکەی «تەل بیدەر» لە باکووری شاری حەسەکە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا جەماوەری سوریا بە داخستنی ڕێگاو دروستکردنی زنجیرەی مرۆڤی و کەمترین مسۆگەرات لەوانە کەرەستەی کشتوکاڵ و دار و گۆپاڵ، گەلێک جار ڕێگریان لە تێپەڕبوونی کاروانە سەربازی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا کردووە.