ئه‌یلوول 18, 2022 10:22 Asia/Tehran
  • پێگەی هێزەکانی ئەمریکی لە سنووری سووریا کەوتەبەر پەلامار

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی پەلاماری بەرۆکێتی سەر پێگەی هێزەکانی ئەمریکییان کردووە لە سنووری نێوان سوریاو عێراق.

کەناڵی تێلگرامیی«سابرین نیوز» وای بڵاو کردووەتەوە کە بنکەو مەتەڕێزی هێزەکانی ئەمریکی لە مۆڵگەی «ئەلشەدادی» هەڵکەوتوو لە سنووری نێوان عێراق و سوریا کەوتووەتە بەر پەلاماری توندی ڕۆکێت.

هێشتا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم پەلامارە بڵاو نەبووەتەوە. ئەم پەلامارانە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکی پتر لە ١٠٠لۆری و گەڵابەی هەڵگری چەک وشەڕئامێری لۆجێستیکی و ترۆمبیلی سەربازییان  لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ پێگەکانیان لە خاکی سووریا.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا جەماوەری سوریا بە داخستنی ڕێگاو دروستکردنی زنجیرەی مرۆڤی و کەمترین مسۆگەرات لەوانە کەرەستەی کشتوکاڵ و دار و گۆپاڵ، گەلێک جار ڕێگریان لە تێپەڕبوونی کاروانە سەربازی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا کردووە.

دەوڵەتی سووریایش بە جاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵات و باکوووری رۆژهەڵاتی سووریا ھیچ ئامانجێکییان بێجگە لە تاڵان و بڕۆی نەوتی ئەم وڵاتە نییە و بوونیان لەم ناوچانەدا نایاساییە.

سەرپەیڤ