چین: با ئەمریکا دەست لە تاڵانی سامانە نیشتمانییەکانی سووریا هەڵگرێ
ئهیلوول 24, 2022 15:59 Asia/Tehran
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی چین داوای له ئهمریکا کرد کۆتایی به تاڵانکردنی سهرچاوه نیشتمانیهکانی سووریا لهوانه نهوت بهێنێت و قهرهبووی زیانهکانیش بکاتهوه.
راپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتی سووریا لەم دواییانەدا ئەوەی دەرخست کە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی ئەم وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٨٠ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل بووە، بەڵام هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و گروپەکانی هاوپەیمانیی رۆژانە ٦٦ هەزار بەرمیل لەم نەوتەیان دزیوە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠%ی کۆی بەرهەمی نەوتی سووریا.
بە وتەی بەرپرسانی سووریا، بڕی ئەو زیانانەی بەهۆی دزینی نەوتەوە بەم وڵاتە گەیشتووە، لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.