چین: با ئەمریکا دەست لە تاڵانی سامانە نیشتمانییەکانی سووریا هەڵگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411611-چین_با_ئەمریکا_دەست_لە_تاڵانی_سامانە_نیشتمانییەکانی_سووریا_هەڵگرێ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له‌ ئه‌مریکا کرد کۆتایی به‌ تاڵانکردنی سه‌رچاوه‌ نیشتمانیه‌کانی سووریا له‌وانه‌ نه‌وت بهێنێت و قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیش بکاته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2022 12:29 Asia/Tehran
  • چین: با ئەمریکا دەست لە تاڵانی سامانە نیشتمانییەکانی سووریا هەڵگرێ

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له‌ ئه‌مریکا کرد کۆتایی به‌ تاڵانکردنی سه‌رچاوه‌ نیشتمانیه‌کانی سووریا له‌وانه‌ نه‌وت بهێنێت و قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیش بکاته‌وه‌.

 

 

راپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتی سووریا لەم دواییانەدا ئەوەی دەرخست کە تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی ئەم وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٨٠ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل بووە، بەڵام هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و گروپەکانی هاوپەیمانیی رۆژانە ٦٦ هەزار بەرمیل لەم نەوتەیان دزیوە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠%ی کۆی بەرهەمی نەوتی سووریا.

بە وتەی بەرپرسانی سووریا، بڕی ئەو زیانانەی بەهۆی دزینی نەوتەوە بەم وڵاتە گەیشتووە، لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.