ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای سووریا لەگەڵ کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411703-ڕووبەڕووبوونەوەی_سوپای_سووریا_لەگەڵ_کاروانی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_حەسەکە
هێزەکانی سوپای سوریا لە حەسەکە ڕووبەڕووی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بوونەوە و ناچاریان کردن پاشەکشێ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای سووریا لەگەڵ کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە

هێزەکانی سوپای سوریا لە حەسەکە ڕووبەڕووی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بوونەوە و ناچاریان کردن پاشەکشێ بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕۆژی سێ شەممە، هێزەکانی سوپای سووریا ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی کاروانێکی ئەمریکی کرد کە لە پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوون و بەرەو گوندی «قوبور ئەلغەراجنە»ی گردوپەڕی تەل تەمر لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە دەچوون.

پێشتریش هێزەکانی سوپای سوریا کاروانێکی سەربازیی ئەمریکییان کە لە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگرێکی بچووک پێکهاتبوون و بەتەمای چوونەنێو ناوچەی «مۆنسیف» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلی بوون، ڕاگرت و پاشەکشەیان پێ کردن.

با ئاماژە بەوەش بکرێت کە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای سوریا لەگەڵ کاروانی سەربازیی ئەمریکا هاوتەریبە لەگەڵ دژایەتیی خەڵک لە ھەمبەر ئامادەبوونی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکانیان و نەیارەتی کردنیان لەگەڵ دزرانی نەوت و گاز و ئارد و سامان و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی وڵاتەکەیان.