ئه‌یلوول 30, 2022 11:26 Asia/Tehran
  •  بەردەوام بوونی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوامیی تاڵان کرانی نەوتی سووریا لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاو گوێزرانەوەی بۆ باکووری عێراقیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،ژێدەرە خۆجێییەکان لە ناوچەی «ئەلیەعرەبیە»ی هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکایی چواردە تەنکەری هەڵگری نەوتی دزراوی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان بە ھۆی ترۆمبیلە سەربازییەکانیان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە گواستووەتەوە بۆ خاکی عێراق.

هێزەکانی ئەمریکی دوو ڕۆژ لەومەبەریش هەشتا و پێنج تەنکەری هەڵگری نەوتی دزراوی سووریایان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی ئەلمەحموودییەوە گواستبووەوە بۆ باکووری عێراق.

بە شکست هێنانی گروپی تیرۆریستیی داعش وەکوو باسکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، هێزەکانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ جێگای ئەم گروپەی گرتەوە و ڕێک لەو کاتەوە لە جیاتی داعش دەستیان داوەتە هەڵێنجاندن و دزینی نەوتی سووریا.

دزینی نەوتی سوریا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاوە لە کاتێکدا چڕتر بووەتەوە کە دوابەدوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕوسیا و ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای بەرفراوان بەسەر مۆسکۆ وەک هەناردەکاری سەرەکیی نەوت و وزە لە جیهاندا، بازاڕی جیهانیی نەوت کاریگەریی لەسەر دانراوەو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەبەر خۆبواردن لە کڕینی نەوتی رووسیا بەرزبووەتەوە.

سەرپەیڤ