دیمەشق: پێویستە ئەمریکا دەستبەجێ هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بە بەردەوامیی دزینی نەوتی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە واشنتۆن دەستبەجێ هێزە نایاساییەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا؛ وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە پێویستە دەستبەجێ ئەمریکا هێزە نایاساییەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و واز لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان و بەکرێگیراوان و میلیشیا جوداخوازەکان بهێنێت، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاریان دەهێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه: به‌رده‌وامیی سیاسه‌ته خراپه‌کانی ئه‌مریکا له دزینی نه‌وتی سووریا له سنووره‌کانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی بۆ باکووری عێراق وه‌ک باند و هه‌وڵێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزم.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه: سووریا ئه‌وه بیرده‌خاته‌وه که ئه‌م کارانه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا ناکۆکن، دیمه‌شقیش داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات ئه‌م کارانه ئیدانه بکات و کۆتایی پێ بهێنێت.