تشرینی یه‌که‌م 15, 2022 16:00 Asia/Tehran
  • پێکدادانی نێوان تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا 27  کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکخراوەی چاودێریی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ پێکدادانی نێوان گروپی تیرۆریستیی تەحریرۆشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و هێزەکانی سەر بە تورکیا ٢٧ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی "ئەلنەشرە"؛ بەگوێرەی ڕاگەیاندنی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تاقمی تەحریرۆشام لە پێکدادانی لەگەڵ هێزەکانی سەر بە تورکیا توانیویەتی شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب کۆنترۆڵ بکاتەوە.

ئەم ڕێکخراوەیە ھەروەھا ڕشایگەیاندووە؛ تەحریرۆشام لەم حەوتەیەدا چەندین گوندی دراوسێی پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریای کۆنترۆڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەی لە پێکدادانەکەدا کوژراون داگری ١٩ چەکدارو ھەشت کەسی سڤیل لەوانە چەندین منداڵ بوونە.

جێگای ئاماژەیە تاقمی تەحریرۆشام لە هەوڵی ئەوەدایە بە تەواوی زاڵ بێت بەسەر هەموو ناوچەکانی نێوان ئیدلب و تەرابلۆسدا.

سەرپەیڤ