تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 10:04 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ١٠٠ تیرۆریست لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا بۆ سەر سووریا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا کوژرانی نزیکەی ١٠٠ تیرۆریستی لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بۆ سەر باکووری سووریا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ڕۆژی دووشەممە، "ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ"، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانیی ڕووسیا لە سووریا، باسی هێرشی چەکدارانی ڕووسی بۆ سەر بنکەیەکی مەشقی تیرۆریستانی چەکداری کرد لە سووریا .

ئیگۆرۆڤ وتیشی: لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا کەلەژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە، ململانێی نێوان تیرۆریستانی چەکدار لە هەردوو ناوچەی عەفرین و عەزاز بەردەوامە.

ئەم بەرپرسە ڕووسییە وتیشی: هێزی ئاسمانیی ڕووسیا بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تیرۆریستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی «قەتمە»یان ئەنجام داوە.

ئیگۆرۆڤ هەروەها وتیشی، لەم هێرشەدا، ناوەندی سەرکردایەتیی، کۆگای تەقەمەنی و بارەگای ئەم بنکەیە، کە 15 ئۆتۆمبێلی هەڵگری ڕەشاشی قورس و سەکۆی هەڵدانی مووشەکی تیرۆریستان، بە تەواوی لەنێو بران.

سەرپەیڤ