تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 11:31 Asia/Tehran
  • ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای سوریا لەگەڵ کاروانی سەربازیی ئەمریکا

هێزەکانی سوپای سوریا کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکایان لە گردوپەڕی حەسەکە وەدەرنا.

بەپێی راپۆرتی روسیا ئەلیوم، هێزەکانی سوپای سوریا کاروانی لەشکریانی سوپای ئەمریکایان ناچارکردووە لە هەردوو گوندی «تەل ئەلـلەبەن» و «ئوممولخەیر» لە ناوچەی «تەلتەمر»ی سەر بە پارێزگای حەسەکە پاشەکشە بکەن و ڕێیان لە جووڵەیان گرت.

کاروانەکەی ئەمریکا لە پێنج ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی پێکهاتبوو کە بەنیازبوون بەم ناوچەیەدا تێپەڕن.

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە داگیرکرانی بەشێک لە سوریا لەلایەن ئەمریکا و تورکیاوە لە لایەک و بەردەوامیی داگیرکرانی جۆلان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و هێرشی یەکبینی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی سوریا لە لایەکی دیکەوە، سەروەریی سوریاو یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل و ھەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەش دەکات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا داوای له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد که‌ رۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا بگێڕێت به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕگانەی که‌ له‌ جاڕنامەی رێکخراوه‌که‌دا هه‌یه‌.

سەرپەیڤ